روداوی هاتوچۆ
plus4
پێش 8 کاتژمێر

شەوی رابردوو بەهۆی روداوێکی سەختی هاتوچۆوە لەسەر رێگای سەرەکی کەرکوک - بێجی دایکێک و منداڵەکەی گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هاتوچۆی کەرکوک دەڵێت، روداوەکە بەهۆی خێرایی لەرادەبەدەری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بووەو چوەتە سایدەکەی دیکەو خۆی بە ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا کێشاوە.

لەروداوەکەدا سێ کەسی دیکە بریندارن و لەنەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.