plus4
پێش 3 کاتژمێر
رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، ژێرخان و سیستەمی کەرتی تەندروستی لە کەرکوک پێویستی بە گۆڕانکاریی هەیە.
دەشڵێت، من وەکو خۆم لە سیستمی کەرتی تەندروستی رازی نیم و دەبێت باشتری بکەین، و کێشەکەش لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کەرکوک و کارمەندانی تەندروستی کەرکوک نییە، بەڵکو کەرتی تەندروستی عێراق بەگشتی پێویستی بەباشترکردن هەیە
پارێزگاری کەرکوک لەمیانەی سەردانێکیدا بۆ قەزای داقوق و کەرتی تەندروستی قەزاکە وتیشی ، قۆناغی یەکەمی نەخۆشخانەی نوێی داقوق کۆتایی پێهاتووە و لە داهاتووشدا بەتەواوبوونی کارەکانی، کێشەی قەرەباڵغی نەخۆشخانەکان کۆتایی دێت.




