كركوك
plus4
پێش ٢ کاتژمێر

کەمێک بەر لەئێستا، لەگەڕەکی شۆرجەی شاری کەرکوک، لەئەنجامی شەڕی خێزانیی نێوان زاواو ماڵە خەزوران بریندار هەیە.

سەرچاوەیەکی ئەمنیی تایبەت بە plus4ی ڕاگەیاند: زاواکە چەقۆیەک بەر سکی کەوتووە، هاوژین و دوو خوشکی هاوژینەکەیشی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون، بەڵام دۆخی تەندروستییان جێگیرە.

لەئێستاشدا پۆلیس سەرقاڵی وەرگرتنی ئیفادەی هەردوو لایەنی شەڕەکەیەو ئەو سەرچاوەیە وتیشی: کێشەکە شەڕی خێزانی بووە.