
plus4
پێش ٢ کاتژمێر
سوپای ئێران هۆشداریدەداتە ئەمریکاو ئیسرائیل لەئەگەری ئەوەی دووبارە هێرشبکەنەوە سەر ئەو وڵاتەو دەڵێت: ڕێوشوێنی تووندتر دەگرینەبەر.
سوپای ئێران لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: جارێکیتر هۆشداری دەدەینە ئەمریکاو ئیسرائیل کە لەئەگەری دووبارەبوونەوەی هەر هێرشێک بۆسەر وڵاتەکەمان، ڕێوشوێنی تووندتر لەپێشتر دەگرینەبەر.
هۆشداریشیدا: هەر هەڵەیەک یاخوود هەڵسوکەوتێکی دوژمکارانەی ئەمریکاو ئیسرائیل بەرامبەرمان، کاردانەوەیەکی بەهێزترو تووندتری بەدوادا دێت.