
plus4
پێش ٢ کاتژمێر
دەزگای هەواڵی رۆیتەرز رایگەیاند : وەزارەتی ناوخۆی دەوڵەتی کوێت دەستگیرکردنی ٦٧ کەسی بە تۆمەتی دروستکردنی مەی بە شێوەی نایاسایی راگەیاند .
ئەم دەستگیرکردنەش پاش ئەوە دێت کە لەم ماوەیەی پێشوو ٢٣ کەس گیانیان لەدەستدا بە هۆی خواردنەوەی ئەو مەیە دروستکراوە خۆماڵیە .
دەسەڵاتدارنی دەوڵەتی کوێت بە یاسا هاوردەکردنی هەموو جۆرێکی مەی و دروستکردنشی لەناوخۆ قەدەغە کردووە .
وەزارەت راشگەیاند زۆربەی ئەو کەسانەی مەیەکە دروست دەکەن بە نهێنی و بەکاری دەهێنن خەڵکی باشوری ئاسیان و بۆکارکردن هاتون وئێستا دانیشتوی کوێتن .