
Plus4
پێش 21 کاتژمێر
🔻دەنگی تەقینەوەکەی داقوق ئاشکرابوو
کەمێک پێش ئێستا دەنگی تەقینەوەیەک لەنزیک ئیمام زەینولعابدین لەقەزای داقوق بیستراوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لەقەزاکە بە plus4ی راگەیاند: دەنگەکە بەهۆی تەقینەوەی نارنجۆکێک بوە لەناوچەیەکی چۆڵی پشت مەزارگەکە و هیچ زیانێکی نەبوە.
وتیشی، گومان دەکرێت کەسێک نارنجۆکەکەی راکێشتبێت و پێی کۆنتڕۆڵ نەکرابێت، ناچار لەو چۆڵییە تەقاندووێتییەوە.