
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 5 مانگ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی عێراق درێژکردنەوەی ماوەی تۆمارکردنی ماتۆڕسکیلی رایگەیاند.
بەپێی راگەیەندراوێکی هاتوچۆی گشتی، تۆمارکردنی ماتۆڕسکیل بۆ ماوەی 90 رۆژی دیکە درێژکراوەتە کە لە 1ی ئازاری ئەمساڵەوە دەست پێدەکات .
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بڕیارەکە تەنها ئەو ماتۆڕسکیلانە دەگرێتەوە کە بەشێوەیەکی فەرمی هاوردەی عێراق کراون.