سۆلەر پاوەر
plus4
پێش مانگێک

سیستمی کارەبای وزی خۆر بۆ بەشێکی سودمەندبووانی ریعایە دادەنرێت

 

تیمی پەیوەندی حکومی سەر بە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستیکردووە بەدانانی سستمی بەرهمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر بۆ ئەو خێزانە کەمدەرامەت و هەژارانەی سوودمەندن لە موچەی چاودێری کۆمەڵایەتی (ریعایە).

عەدنان عەرەبی جێگری سەرۆکی تیمی حکومی بەرۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، تا ئێستا 1000 سستمی کارەبای وزەی خۆر بۆ 1000 خێزان دانراون .

وتیشی، بڕیارە سیستمەکە بۆ 2500 سودمەندبوونی ریعایە دابنرێت.