دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر

🔻وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بە وادەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن قسەی کۆتایی کرد

 

 

وەزاەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند کاتی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووەو لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا دەستپێدەکات.

 

بەپێی وتەی کەریم سەید وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە، ئامادەکارییەکانی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن کۆتایی هاتووە وەکو چاپکردنی کتێب و دابەشکردنی مامۆستاو پێداویستییەکانی دیکەی خوێندن.

 

وتیشی، لە یەکی مانگی ئەیلولی داهاتوو دەستەی خوێندن و فێرکردن دەوامیان دەستپێدەکات و رۆژی 21 ئەیلولیش، ساڵی نوێی خوێندن بەفەرمی دەستپێدەکات.