چوار چێوەی هەماهەنگی
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر

🔻چوارچێوەی هەماهەنگی پرسی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم تاوتوێدەکات

 

بڕیارە ئەمڕۆ چوارچێوەى هەماهەنگی کۆببێتەوە و یەکێک لەو پرسانەش کە تاوتوێی دەکات، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بەندەری جیهانی تورکی.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند ، لە کۆبوونەوەکەدا پێنج پرسی سەرەکی تاوتوێ دەکرێت، لەوانە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان ، کە لە مانگی ئازاری 2023ەوە ڕاگیراوە، هەروەها کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە 26ی ئەیلولی داهاتوو و سەردانی عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بۆ بەغدا و واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئەمنی سەبارەت بە ئاسایشی سنووری هاوبەشی نێوان دوو وڵات.

 

هەر بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، لەکۆبونەوەکەدا ، دوایین ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران و دورخستنەوەی ژمارەیەک کاندید لەلایەن کۆمسیۆنەوە تاوتوێدەکرێت لەگەڵ هەوڵەکان بۆ پەسەندکردنی پرۆژە یاسای حـ،،ــەشــ،،ــدی شەعبی و کاریگەری ئەو پرۆژە یاسایە لەسەر داهاتووی عێراق.