پێش 3 کاتژمێر
کەمێک بەر لەئێستا، پێشمەرگەیەک لەڕێگەی چوونی بۆ دەنگدان ئۆتۆمبێلەکەی وەرگەڕاو برینداربوو.
پێشمەرگەکە لەدایکبووی ساڵی 1976ەو دانیشتووی گەڕەکی پەنجا عەلی شاری کەرکوکە، دوای ئەوەی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەڕێگەدابوو بۆ ئەوەی بچێت لەدەنگدانی تایبەت دەنگبدات، بەر لەگەیشتنی بەبنکەی دەنگدانەکەی، ئۆتۆمبێلەکەی وەرگەڕاو برینداربوو.
ڕووداوەکە بەدیاریکراوی لەسەر ڕێگەی کەرکوک - چەمچەماڵ و نزیک ناحیەی قەرەهەنجیر بووە.
لەئێستاشدا پێشمەرگەکە بەبرینداری گەیەندراوەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشحانەی فێرکاریی ئازادیی شاری کەرکوک.




