plus4
پێش کاتژمێرێک
ژمارەی دەنگدەری تایبەت کە ئەمڕۆ لەکەرکوک دەنگ دەدەن 61 هەزار و 62 کەسە.
لەو ژمارەیە 56 هەزارو 237 کەس دەنگدەری کەرکوکن و ئەوانەی تر لێرە بەشدار دەبن بەڵام دەنگیان بۆ پارێزگاکانی خۆیانە.
دەنگدەرەکان بریتین لە پۆلیسی خۆجێی و تەشکیلاتی وەزارەتی ناوخۆ، سوپای عێراق، پێشمەرگە و حەشدی شەعبی.
راژەی فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک کە لەسەر وەزارەتی ناوخۆن و ئەمڕۆ هەمویان دەنگ دەدەن، زیاتر لە 14 هەزار کارمەندە.
بەڵام ئاماری ورد نییە لەبارەی ژمارەی سوپاو پێشمەرگەو پۆلیسی فیدراڵی و هێزەکانی تر.
لەکەرکوک ئەم 61 هەزار دەنگدەرە تایبەتە دابەشکراون بەسەر 29 ناوەندی دەنگدان لەسەنتەری شاری کەرکوک و قەزاکانی دوروبەری؛ لە 191 وێستگە دەنگ دەدرێت.




