plus4
پێش کاتژمێرێک
ڕاکان جبوری؛ سەرۆکی هاوپەیمانیی عەرەبی لەکەرکوک، دوای ئەوەی لەخۆکاندیدکردن بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوورخرایەوە، ڕاستیی دوورخستنەوەو هۆکارەکەی ئاشکراکرد.
لەدیدارێکی تەلەفزیۆنیدا، ڕاکان جبوری ڕایگەیاند: هۆکاری سەرەکیی دوورخستنەوەم لەخۆ کاندیدکردن بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.
جبوری ڕوونیدەکاتەوە کە محەمەد تەمیمیش سکاڵای لەسەرم تۆمارکردووە تا لەکاندیدبوون لەهەڵبژاردن دووربخرێمەوە، بەڵام بەهۆی سکاڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە لەهەڵبژاردن دوورخرامەوەو هەر یەکێتیش هۆکاربوو بۆ ئەوەی نەتوانم بەشداریی هەڵبژاردن بکەم و بەیەکجاری لەخۆکاندیدکردن دووربخرێمەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر دوو پەرلەمانتاری دوو لایەنی جیاوازی کەرکوک کەهەردووکیان سەرۆکی لیستن، بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە ئەوان سکاڵایان دژی ڕاکان جبووری تۆمارکردووەو لەهەڵبژاردن دووریانخستووەتەوە، بەڵام ڕاکان جبووری لەزاری خۆیەوە ڕاستییەکانی ئاشکراکردو ڕایگەیاند: بەهۆی سکاڵای یەکێتییەوە لەهەڵبژاردن دوورخراوەتەوە.




