حەمەی حەمە سەعید
plus4
پێش ٢ کاتژمێر

وەزیری ڕۆشنبیریی هەرێم ڕایگەیاند: ئەمساڵ یەکێتی لەجیاتی ئێمە پشتیوانیی فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی کرد.

حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، ڕایگەیاند: ئەوان وەک وەزارەتەکەیان ئەمساڵ نەیانتوانیوە پشتیوانیی شانۆی سەرشەقامی کەرکوک بکەن، لەشوێنی ئەوان یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان پشتیوانیی فێستیڤاڵەکەی کردووە.

وتیشی: پێویستە هەموو لایەک پشتیوانی کەرکوک بکەن، چوونکە زووڵم و زۆریکی گەورە لەکەرکوک کراوە لەلایەن حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراقەوە.

ناوبراو دەشڵێت: بەهەڕەشەو گوڕەشەو خۆگیڤکردنەوە خزمەتی کەرکوک ناکرێت، سیاسەتی یەکێتی سیاسەتێکی ڕاست بوو کە لەنێو کەرکوک مایەوەو خزمەتی شارەکەی کردو کاروبارەکانی ڕێکخستەوە، بۆیە هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.