002
Plus4
پێش 6 کاتژمێر

شەوی رابردوو لەگەڕەكێكی شاری كەركوك، پیاوێك تەقە لە ژنەكەی دەكات و دوای ئەوەی وادەزانێت گیانی لەدەستداوە، فیشەكێك بەخۆیەوە دەنێت و گیان لەدەستدەدات.

روداوەكە لەگەڕەكێكی باشوری كەركوك رویداوە، پیاوێكی تەمەن 65 ساڵ تەقەی لەژنەكەی كردووە كە تەمەنی 46 ساڵە، دواتر فیشەكێك بەخۆیەوە دەنێت و گیان لەدەستدەدات.

بەپێی زانیارییەكان، ژنەكە بەسەختی بریندارە و لەژێر چاودێری چڕدایە و دۆخی ناجێگیرە.