aso ,a,
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 5 کاتژمێر

ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک سەڵاحەدینی یەکێتی راگەیاندراوێکی بڵاوکردوەتەوەو دەڵێت، دەنگدان هەم مافە و هەم ئەرک، ئەگەر جارێک بۆ ئەوانی تر ئەرک بێت بۆ ئێمەی کورد دوو جار ئەرکە! چونکە نەتەوەکەمان هێشتا پێویستی بەوەیە کە سەنگەری دیمۆکراسی بەرامبەر بە نەیارەکانی قایم تر بکات و پارێزگاری لە دەستکەوتە بەدیهاتووەکانی بکات و شەڕی بەدەستهێنانی دەستکەوتە بەدی نەهاتووەکانی بکات.. ئەم شەڕە دیمۆکراسییەش لە ئێستادا تەنها لە رێگەی سندووقەکانی دەنگدانەوە دەکرێت کە دەتوانیین وەک دەرفەتێکی مێژوویی بۆ میللەتەکەمان کەڵکی زۆری لێوەربگرین.

لەم سۆنگەیەوە داواتان لێدەکەم؛ پەلە بکەن و سەردانی ناوەندەکانی تۆماری دەنگدان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدانەکانتان پێش وادەی پڕۆسەی دەنگدان، تاوەکو بتوانین لەو رێگەیەوە گۆڕانکاری و شەڕی بەدەستهێنانی مافەکانتان بکەین لە رێگەی نوێنەرەکانتانەوە.