یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
Plus4
پێش 15 کاتژمێر

مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری یەکێتیی 

رایدەگەیەنێت، سێ رۆژە میدیای رەسمی و ناڕەسمیەكانی پارتی بە ئیعازو پلانی سەرووی خۆیان و بەدڵێكی رەشی پڕ لە قین پەلاماری شاری سلێمانی و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەدەن و هەواڵی ناڕاست و چەواشەكارانە بەناوی سەرۆك و سەركردەكانی یەكێتی لەسەر روداوەكەی لالەزارو پرۆسەی چەسپاندنی یاسا بڵاودەكەنەوە.

 

دەشڵێت، ئێمە بە میدیای پارتی و ئاغاكانیان دەڵێین نەك سێ رۆژ، بەڵكو سێ هەزار شەو و رۆژی تر پەلاماری یەكێتی و سلێمانی بدەن ناتوانن شكستی خۆتان و هێزەكانتان بەرامبەر خورشید هەركی و ناڕەزاییەكانی ئەو ناوچەیە داپۆشن.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە ، هەموو خەڵكی كوردستان ئەو راستیە دەزانن ئەم پەلامارەی ئێوە بۆ ئەوەیە شكستي خۆتان و هێزەکانتان و سوتانی هەمەر و جێهێشتنی چەک و ڕاکردنتان بەرامبەر خورشید هەرکی لە بیر خەڵک ببەنەوە، بەڵام دیسانەوە دووبارەی دەکەینەوە سێ هەزار شەو و ڕۆژی تر ئەم دۆڕانەتان لەبیر هۆزی هەرکی وخەڵکی کوردستان ناچێتەوە.