رفاندن
plus4
پێش مانگێک

لەئێوارەی دوێنێوە جوتیارێک لەسنوری پردێ لەلایەن سێ چەکدارەوە رفێندراوەو بێ سەروشوێنە

 

سەرچاوەیەک لەسنوری ناحییەی پردێ بە plus4ی راگەیاند، ئێوارەی دوێنێ لە نێوان گوندی گەڵۆزی و قەرەبەگی سەر بەناحیەی پردێ، سێ چەکدار کە گومان دەکرێ سەر بە د۱۱عـ..ــش بن هاوڵاتییەکیان بەناوی ئاری ڕەمەزان عوسمان رفاندووە.

وتیشی، گەنجە رفێندراوەکە پیشەی جوتیارەو ئۆتۆمبیلێکی جۆری بیکاب توێتای پێ بووە.

ئەوەشی خستەڕوو ، دوای ئەوەی کەس و کاری ڕفێنراوەکە هێزە ئەمنیەکان ئاگادار دەکەنەوە، کاتژمێر هەشتی بەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلەکەی لەنێوان گوندی بیبانی و کەلهوڕ بەجێهێلراوی دۆزراوەتەوە، بەڵام رفێندراوەکە تائێستا بێ سەروشوێنە.