مناڵی ساوا
plus4
پێش مانگێک

لەگوندێکی ناحیەی شوانی سەر بە کەرکوک منداڵێکی تەمەن یەک ڕۆژە دەدۆزرێتەوە

 

دوای ئەوەی منداڵێکی تەمەن یەک ڕۆژە لەمزگەوتی گوندی ئیلینجاغی سەر بەسنووری ناحیەی شوانی پارێزگای کەرکوک فڕێدەدرێت، بەیانیی ئەمڕۆ لەلایەن سەردانیکارانی مزگەوتەکەوە دەدۆزرێتەوە.

منداڵەکە کوڕەو دوای بینینەوەی، دەگواسترێتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتیی تەقتەق، پاشان ڕەوانەی نەخۆشخانەی قەزای کۆیە دەکرێت.

تائێستا هیچ کەسێک سکاڵای لەبارەی ونکردنی منداڵەکەوە تۆمار نەکردووەو هیچ کەسێکیش بەتۆمەتی فڕێدانی دەستگیرنەکراوەو هۆکارەکەیشی نەزانراوە.