
Plus4
پێش 4 مانگ
ئەحمەد کەرکوکی سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزارییەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، دوای ئەوەی سکاڵایەکی زۆرمان لەسەر چەند تیمێک پاککردنەوەی نێو شار سەبارەت بە وەرگرتنی پارە بەرامبەر بە فڕێدانی خۆڵ و خاشاکی ماڵان پێگەیشت، ئەم بەیانیە پەیوەندی بە کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی پاککردنەوەی ناوشاری کەرکوک کردووە ڕاستەوخۆ لەکارەکانیان دوورخرانەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، هەر کارمەندێک ئەم هەڵسوکەوتە دووبارە بکاتەوە بەپێی یاسا لەکارەکەی دوور دەخرێتەوە.