فڕۆکەخانە
plus4
پێش 10 مانگ

کەمێک پێش ئێستا بەفەرمانی وەزیری ناوجۆی عێراق، تەواوی هێزە ئەمنییەکان خرانە دوا پلەی ئامادەباشییەوە.

پێشتریش یەحیا رەسول وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزەچەکدارەکان رایگەیاندبوو کە هەموو هێزەکانی سوپا و بەرگری ئاسمانی لەحاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ بەرەنگاربونەوەی هەر بەزاندنێکی ئاسمانی عێراق.

هەر ئەمشەو، بەوتەی پەرلەمانتار کاروان یاروەیس ئەندامی لیژنەی گواستنەوەو پەیوەندییکردن، عێراق بڕیاریداوە بەداخستنی ئاسمانی عێراق و هەرێمی کوردستان و راگرتنی هەموو جۆرە جوڵەیەکی فرۆکەوانی تا ئەوکاتەی کۆتایی بە هەڵدانی مووشەک و کردە سەربازییەکان دێت.

وتیشی، عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی پێکهێناوە بۆ چاودێری کردنی ئاسمانی عێراق و بڕیاردان لە کردنەوەی بەرووی فرۆکەخانەکاندا.