
plus4
پێش ٢ کاتژمێر
لەوبارەیەوە ئەندامێکی ئەو وەفدەی هەرێم کە لە بەغدایە ئاشکرایکرد: بەمەبەستی چارەسەریی بنەڕەتیی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، ئەمڕۆ وەفدەکەمان لەگەڵ تەیف سامی؛ وەزیری دارایی عێراق کۆدەبێتەوە.
وتیشی: بڕیارە کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ تەیف سامی گفتوگۆی چارەسەرکاری بنەڕەتی بێت.
ئاشکراشیکرد: ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق؛ لەسەر پرسی داهاتی نانەوتی دەبێت، تا چیتر ئەو بابەتە نەبێتە مایەی گرفت بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.
هەر ئێستاش کۆبوونەوەکە دەستیپێکردو چاوەڕوانی ئەرێنیبوونی دەرەنجامەکانی دەکرێت.