
plus4
پێش 3 کاتژمێر
هێزێکی زۆری ئەمنی، بەرەو گوندی تەپە سەوزی سەر بەقەزای خورماتوو بەڕێکەوتن.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرایکرد: لەئێستادا هێزێکی زۆری بەرپەرچدانەوەی خێرا، بۆ هاوکاری و پاڵپشتیی عەرەبی هاوردە، لەبەردەم قائیمقامیەتی قەزای خورماتووەوە بەرەو گوندی تەپە سەوز بەڕێکەوتوون.
ئەمەش لەکاتێکدایە ماوەیەکە گرژی و ئاڵۆزی لەگوندەکەدا هەیە سەبارەت بەخاوەندێتیی زەوییە کشتوکاڵییەکانی ناوچەکە، بۆ ئەو مەبەستەش خەڵکی گوندەکە بەئاشکرا هێزێکی زۆری بەرپەرچدانەوەی خێرا دەبینن کە لەخورماتووەوە بەرەو گوندی تەپە سەوز جوڵەی پێکراوە.
ئەم گرژی و ئاڵۆزییانە ماوەیەکە دروستبووە، بەڵام بڕیاری دادگا لەبەرژەوەندیی عەرەبی هاوردەیە، بۆیە دانیشتووانی ڕەسەنی گوندەکە ڕێگرن لەداگیرکردنی زەوییەکانیان و بڕیارەکەی دادگا بە نادادپەروەرانە ناوزەند دەکەن.