
plus4
پێش 11 مانگ
زیاتر لە 61 هەزار کەسی تر مووچەی (ڕیعایە)یان بۆ دەرچوو وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق، دەستپێکردنی وەجبەیەکی تری تایبەتی بۆ بەشداربووانی تۆڕی چاودێریی کۆمەڵایەتی (ڕیعایە) ڕاگەیاند. بەپێی وتەکانی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، ئەمجارە زیاتر لە 61 هەزار کەسی تر مووچەیان بۆ دەبڕێتەوەو لەنزیکترین کاتدا ناوەکانیان ئاشکرا دەکرێت کە بەشایستەیی بوونەتە بەشداربووی تۆڕی چاودێریی کۆمەڵایەتی (ڕیعایە). ئاشکراشیکرد: ئەمجارە سەرجەم ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە شایستەن، بەتایبەت (کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت - منداڵانی هەتیو - منداڵانی تووشبووی نەخۆشیی شەکرە).