
plus4
پێش ساڵێک
کچە کوردێک دەبێتە سەرۆکی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵای دیالە
ئەمڕۆ دەریا خەیروڵا ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە وەک سەرۆکی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵاو راگەیاندن لەئەنجومەنەکە دیاریکرا.
دەریا خەیروڵا پێشتر چالاکوان و نوێنەری وانەبێژانی دیالە بوو، لەهەڵبژاردنەکانی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023 بە ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە لەسەر (لستی ئەساس) هەڵبژێردرا.