كركوك كةندةلي
PLUS4
پێش ٢ ساڵ

بەنگین رێکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی عێراق بڕیارێکی دەرکرد بۆ ئاڵوگۆری بەڕێوەبەری شارەوانی، ئاوەڕۆ و شارەوانییەکانی کەرکوک و لەشوێنیان کەسانی تری دیاریکردووە.

 

لەشوێن فەرەیدون زەنگەنە، ئەحمەد عومەر بەرپرسی کەرتی شارەوانی وەک بەڕێوەبەری نوێی شارەوانی دیاریکراوە.

 

ئارام عەلی، لە شوێنی ئاری سەیفەدین دەبێتە بەڕێوەبەری شارەوانییەکانی کەرکوک.

 

زاکرۆس جان وەلی بەڕێوەبەری ئاوەڕۆیش دوورخراوەتەوە و لەشوێنی ئیحسان وەهبی دیاریکراوە.