
Plus4
منذ ساعتين
🔻زیاتر لە 420 ملیۆن ژەمە خواردن دابەشکراوە
سەنتەری نەجەف بۆ توێژینەوە سترتیژییەکان، ئەنجامی دوو توێژینەوەی ئاشکراکرد کە تایبەت بووە بەو بڕە خواردن و خواردنەوانەی لە ماوەی مەراسیمی چلەی ماتەمین ئیمام حسیندا دراوەتە زیارەتکاران.
بەپێی توێژینەوەی یەکەمیان ، ژمارەی زیارەتکاران 21 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووەو لەو ماوەیەکدا 3.8 ملیار پەرداخ ئاو خوراوەتەوە، بەشێوەیەک هەر زیارەتکارێک رۆژانە پێویستی بە 45 پەرداخبووە بۆ ماوەی 4 رۆژ مانەوە.
هاوکات بەپێی توێژینەوەی دووەم، لەماوەی ئەو چوار رۆژەدا 422 ملیۆن ژەمەخواردن دابەشکراوە، بەشێوەیەک هەر زیارەتکارێک رۆژانە پێنج ژەمی خواردنی بۆ دابینکراوە.