
Plus4
منذ 5 ساعات
چاوەڕوانی نەوتی هەرێمی کوردستانین بەڵام هێشتا ڕادەستمان نەکراوە
کۆمپانیای نەوتی باکوور ئاشکرایدەکات کە تائێستا، چاوەڕوانی نەوتی هەرێمی کوردستانن، بەڵام هێشتا ڕادەستیان نەکراوە.
عامر خەلیل؛ بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای نەوتی باکوور، ڕایگەیاند: لەئێستادا ئامادەیی تەواومان کردووە بۆ وەرگرتنی نەوت.
دەشڵێت: بڕیاربوو ئەمڕۆ نەوتەکە وەربگرین و هەناردەی بکەین، بەڵام هێشتا بەدەستمان نەگەیشتووە.
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای نەوتی باکوور وتیشی: وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان پێیوتووین، هێشتا لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت نەگەیشتوونەتە هیچ ڕێککەوتنێک.
ئاشکراشیکرد: بڕیارە ڕۆژی شەممە لەگەڵ کۆمپانیاکاندا کۆببینەوە، ئێمەش بۆ ئەو مەبەستە لەئامادەباشیداین.
عامر خەلیل؛ ڕوونیشیکردەوە،کە لەوەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ئەوەیان پێڕاگەیاندووین کەهێشتا ئەو بڕە نەوتە دیارنییە چەندە کە ڕادەستی دەکەن، بەڵام خۆمان ئاگادارین ئێستا ڕۆژانە 150 هەزار بەرمیل بەرهەمدەهێندرێت.