مەکسیک
Plus4
پێش ڕۆژێک

گێچەڵی سێكسی بەچوارەم بەهێزترین ژنی جیهان كرا

 

دوای ئەوەی پیاوێك لەشوێنێكی گشتیدا هەل دەقۆزێتەوەو باوش لە كلاودیا شینباوم سەرۆكی مەكسیك دەدات و ماچی دەكات و سینگی دەگرێت، سەرۆكی ئەو وەڵاتە بەتۆمەتی كێچەڵی سێكسی سكاڵای دژی هاوڵاتییەكە تۆماركرد.

 

سەرۆكی مەكسیك دەڵێت: سكاڵام لەسەر تۆماركردووەو دەستبەسەركراوە چونكە ئەگەر ئەمە وا لەسەرۆك بكات ئەبێت چی لەژنی تری وەڵاتەكە بكات.

 

كلاودیا شنباوم، تەمەنی 63 ساڵە، بەرەچەڵەك جولەكەیە، یەكەم ژنە پۆستی سەرۆكایەتی لەمەكسیك وەربگرێت، بەپێی گۆڤاری فۆربس، كلاودیا چوارەم بەهێزترین ژنە لەجیهان.

 

هەروەك لەبواری وزە و ژینگەو پەرەپیچدان نازناوی زانای پێدراوە.