سیداد بارزانی
Plus4
پێش 17 کاتژمێر

بەفەرمانی بارزانی؛ پارتی لەکەرکوک رادەستی سیداد بارزانی دەکرێت

 

دوای هەڵوەرین و جێهێشتنی بەلێشاوی بنەماڵە دیارەکانی پارتی لەکەرکوک و پەیوەندیکردنیان بە یەکێتییەوە.

 

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەفەرمانێک هەموو کاروبارەکانی پارتی لەکەرکوک رادەست سیداد بارزانی برای دەکات و پارەیەکی زۆر دەخاتە ژێر دەستی و سەرپشکی دەکات رێگری لەجێهێشتنی بەکۆمەڵی پارتییەکان بکات.

 

لەئێستادا سیداد بارزانی فەرمانیکردوە کە بەپەلە فریای پارتییە زویرەکان بکەون و بەڵێنی گەورەیان پێبدرێت تاوەکو تا رۆژی هەڵبژاردن هەر هیچ نەبێت رێگری لەپرۆسەی هەڵوەرینەکە بکەێت کە لەکۆنتڕۆڵ دەرچوە.