plus4
پێش 10 کاتژمێر
ئەمڕۆ چالاکییەکانی خولی نۆیەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقام لەکەرکوک دەستپێدەکات
کاتژمێر دووی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، چالاکییەکانی خولی نۆیەمی شانۆی سەرشەقام لەکەرکوک دەستپێدەکات.
سەرەتای فێستیڤاڵەکە لەگەڕەکی شۆرجەوە دەبێت و پاشان بەدەم چالاکی جۆراوجۆرەوە رووەو سەنتەری رۆشنبیری کەرکوک لەگەڕەکی ئیسکان بەڕێدەکەون.
ساڵانە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقام بەهەوڵی ئاسۆ مامەند سەرپەشتیاری کەرکوک - سەڵاحەدینی یەکێتی نیشتیمایی کوردستان و لەسەر ئەرکی یەکێتی و بەشداری چەندین وڵات و چالاکی جۆراوجۆری وەکو نمایشی شانۆگەری و گۆرانی و میوزیک و هەڵپەڕکێ لەکەرکوک بەڕێوەدەچێت.




