plus4
پێش ڕۆژێک
بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کۆبونەوەی کابینە وەزاریەکەی رایگەیاند : بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەمان رێگە نادەین هەندێ وڵاتی هەرێمی بەشداری هێزی پاراستنی ئاسایشی غەززە بکەن ، بۆ ئەو بابەتەش دۆناڵد ترامپ هاوڕامە لە پێناو پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل .
راشیگەیاند یەکێک لەو وڵاتانە تورکیا دەبێت کە ناتوانێت بەشداری لەو هێزانە بکات کە ئاسایشی غەززە دەپارێزن لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس .
بە پێی رێکەوتنێک لە نێوان ئیسرائیل وبزوتنەوەی حەماس کە بە نێوەندگیری ئەمریکاو میسرو قەتەرو تورکیا واژوو کرا ، بڕیاردراوە پاش کشانەوەی سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە هێزێکی نێودەوڵەتی دروست بکرێت لە دەوڵەتانی هەرێمی و چەند دەوڵتێکی ئەوروپی بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکەو سەرپەرشتی جێبەجێ کردنی رێکەوتنەکە ، بەڵام نەتەنیاهۆ رایگەیاند نابێت تورکیا لەو هێزە بەشدار .




