
Plus4
پێش 6 کاتژمێر
عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق راگەیاند، لابردنی سفری سەر دیناری عێراقی وەکو پرۆژەیەک ماوەو کاری لەسەر دەکەین، بەلام پرۆسەیەکە جێبەجێکردنی قورسە لە ئێستادا.
وتیشی، بە لابردنی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی دەبێت 100 ترلیۆن دینار لە بازاڕەکان بکشێنیەوەو چاپی نوێی دینار بە بێ سفرەکان بخەینە بەردەستی هاوڵاتیان ئەمەش قورسەو پێویستی بە دیراسەکردنی چڕو وورد هەیە.
سەبارەت بەزێریش ، عەلاق ئاشکرایکرد، ئێستا عێراق خاوەنی 170 تۆن زێڕە.