
Plus4
پێش 3 ڕۆژ
نوری مالیکی: بافڵ تاڵەبانی ڕۆڵێکى کاریگەریی هەبوو لەڕێککەوتنى هەولێرو بەغداو شوێنی مام جەلالی گرتووەتەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی؛ سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ نوری مالیکی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسییەکان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.
پێویستیی ڕەخساندنی زەمینەی لەبار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد جەختی لەسەر کرایەوەو داواکرا هەموو لایەک بە بەرپرسیارێتی نیشتمانییەوە بانگەشەیەکی شارستانییانە بەڕێوەببەن و پرۆژەو هەوڵەکانیان لەچوارچێوەی خزمەتکردنی ئامانجە باڵاکاندابێت.
پرسی ڕێککەوتنی نەوتی هەرێمی کوردستان و عیراق تاوتوێکرا و جەخت لە پابەندبوونی هەردوولا بە رێککەوتنەکەوە کرایەوە، بەشێوەیەک مافی خەڵک و دابینکردنی مووچە پارێزراوبێت و خەڵک لە ململانێ سیاسییەکان دووربخرێنەوە.
نوری مالیکی ڕایگەیاند: ڕۆڵی بافڵ تاڵەبانی لەبەغدا زۆر گرنگە، بەهۆی ئەوەوە ئێستا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا جێگیرە.
وتیشی: بافڵ تاڵەبانى هەمان ئەو ڕۆڵە دەگێڕێت کەپێشتر مام جەلال دەیگێڕا.
جەختیشیکردەوە کە بافڵ تاڵەبانى ڕۆڵێکى کاریگەریی لەڕێککەوتنى هەولێرو بەغدا هەبوو.