سودانی و عەبادی
plus4
پێش 3 ڕۆژ

عەبادی هێرشدەکاتە سەر سودانی و دەڵێت پارەی بە عێراق نەهێشت

 

حەیدەر عەبادی؛ سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق هێرشدەکاتە سەر محەمەد شیاع سودانی؛ سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق و دەڵێت: عێراق بەهۆی سودانییەوە پارەی نەماوە.

عەبادی دەڵێت: سودانی پێیوتین دەبوو ئەو دەرچووانەی زانکۆو پەیمانگەکان دابمەزرێنم تا هاووڵاتیانی عێراق لێم ڕازی بن، بەڵام ئەوەی سودانی کردی، خەرجکردنی سامانی گشتیی وڵات بوو لەبەرژەوەندیی کەسی و تایبەتیی خۆی.

جەختدەکاتەوە کە لەداهاتوودا گرفتی گەورە دروستدەبێت و عێراق ئێستا کێشەی خەرجی هەیەو پارەی پێویستیش لەعێراقدا نییە، هەر بەهۆی سودانیشەوە عێراق پارەی نەماوە.