هەڵبژاردن
plus4
پێش 3 ڕۆژ

دوای دەنگدان بۆ ماوەی 72 کاتژمێر کارتەکانى دەنگدەران دەوەستێنرێن

 

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئاشکرایکرد: سیستمی دەنگدان بەتەواوەتی ڕێگری لەدووبارەبوونەوەی دەنگدان دەكات، دوای بەكارهێنانیشی، كارتی دەنگدان بۆ ماوەی 72 سەعات دەوەستێت.

لەوبارەیەوە عیماد جەمیل؛ سەرۆكی تیمی ڕاگەیاندنی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان دەڵێت: سیستمی دەنگدان بەتەواوی ڕێگری لەدووبارەبوونەوەی دەنگدان دەكات، چوونکە كارتی دەنگدان دوای بەكارهێنانی لەدەنگدان، بۆ ماوەی 72 سەعات كاركردنی دەوەستێت، ئەمەش ڕێگرە لەوەی کارتەکان زیاتر لەجارێك دەنگیان پێبدرێت.

وتیشی: كۆمیسیۆن بردنە ژورەوەی مۆبایل بۆ نێو شوێنی دەنگدان قەدەغە دەكات، ئەوەش بۆ ڕێگریكردن لەوێنەگرتن یا بازرگانیكردن بەكارتەكەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: كۆمیسیۆن نزیكەی 120 هەزار كامێرای لەسەرتاسەری عێراق داناوە بۆ ڕووماڵكردنی 39 هەزار بنكەی دەنگدان.