مالکی
plus4
پێش 3 ڕۆژ

نوری مالیکی: هیچ کەسێک ناتوانێت پارەو سامانی دەوڵەت بخاتە خزمەتی خۆیەوە بۆ هەڵبژاردن

 

نوری مالیکی؛ سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، وەک ئاماژەیەک بۆ هەندێک لەبەرپرسانی باڵای عێراق کە پۆستەکەیان بۆ بانگەشە بەکاردەهێنن ڕایگەیاند: کەس ناتوانێت دەوڵەت بخاتە خزمەت هەڵبژاردنەوەو هەڕەشە لەو کەسانە دەکات کە پلەو پۆستی دەوڵەت بۆ بانگەشە بەکاردێنن.

مالیکی دەڵێت: هیچ کەس و لایەنێک مافی ئەوەیان نییە تواناکانی دەوڵەت لەپرۆسەی هەڵبژاردندا بەكاربهێنێت، هەڵبژاردنی داهاتوو ئەرکێكی بنەڕەتییە كەچاوەڕوانی هەموو لایەك دەكات.

وتیشی: هەڵبژاردن میکانیزمێکی بنەڕەتی دیموکراسییەو دیموکراسیش بێ هەڵبژاردن هیچ مانایەکی نییە.

هەڵبژاردن دەنگی ویژدانەو دەربڕی ئیرادەی ئازادی هاووڵاتییە، جێگرەوەكەی ئاژاوەگێڕییە، وەک ئاماژەیەک بۆ هەندێک لایەن کە بەپێی قسەکانی مالیکی، ئەو لایەنانە سەرچاوەی کێشەو ئاژاوەگێڕین.

ناوبراو جەختدەکاتەوە لەوەی هەندێک کەس و لایەن تواناو پارەو ناو و بەرپرسیارێتییان لەدەوڵەت بۆ خزمەتی بانگەشەی خۆیان بەکاردەهێنن، بەڵام هیچ مافێکیان نییە ئەو کارە بکەن.