
Plus4
پێش هەفتەیەک
🔻ئیكسۆن مۆبیل دوای دوو ساڵ دەگەڕێتەوە بۆ عێراق
وەزارەتی نەوتی عێراق و كۆمپانیای (ئیكسۆن مۆبیل)ی ئەمریكی رێككەوتنی بنەمای (HOA)یان ئیمزا كرا.
رێککەوتنەکەش بەسەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەنجامدرا
هاوکات وتەبێژی کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، کۆمپانیاکەیان لەگفتوگۆدایە لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق تابگەڕێنەوە بۆ کارکردن لە کێڵگە نەوتیەکانی عێراق.
دوو ساڵ لەمەوبەر کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل کۆتایی بە کارەکانی لە کێڵگەی رۆژئاوای قوڕنە لە پارێزگای بەسرە هێنا و عێراقی بەجێهێشت و لەجێی ئەو کۆمپانیای پێترۆچاینای چینی دەستی بەکارکردن کرد لەو کێڵگەیە.