
plus4
پێش هەفتەیەک
مووچە لەکاتی خۆیدا دابەشدەکرێت و بەهیچ شێوەیەک دواناکەوێت
موعین کازمی؛ ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق، ئەندامێكی ڕایگەیانوو: دواکەوتنی مووچە ناڕاستەو مووچەکان بێ هیچ دواکەوتنێک دابەشدەکرێن.
موعین کازمی؛ بەڕۆژنامەی (سەباح)ی وت: حکومەت هەموو ڕێوشوێنێکی پێویستی گرتووەتەبەر بۆ دابینکردنی مووچەی سەرجەم چین و توێژەکان و مووچەی وەزارەتەکانی عێراق لەکاتی خۆیدا خەرجدەکرێت و دواناکەوێت.
کازمی وتیشی: ئەو هەواڵانەی باس لەدواکەوتنی مووچە دەکەن ناڕاستن و مووچەکان بێ هیچ دواکەوتنێک دابەشدەکرێن.
ڕوونیشیکردەوە: حکومەت گرنگییەکی زۆر بەدۆسیەی مووچە دەدات، چوونکە پرسێکی بژێوییەو پەیوەندی بەژیانی ملیۆنان خێزانی عێراقییەوە هەیە.