
plus4
پێش هەفتەیەک
بەیا نی ئەمڕۆسێشەممە ٧ ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی و فریاكه‌وتنی فریاگوزاری دیالە ڕایگه‌یاند : لە ڕوداوێکی هاتوچۆ له نزیك ناحیه‌ی "جه‌دیده شه‌ت" له دیاله له‌نێوان دو ئۆتۆمبێل، كه یه‌كێكیان ئۆتۆمبێلێكی جۆری هیوندای ئه‌كسێنت و ئه‌وی دیكه‌یان كیا كادێنزا بوه، كه بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی جۆری ئه‌كسێنت به ته‌واوی بسوتێت.، له‌ئه‌نجامی ڕوداوه‌كه‌ش حه‌وت كه‌س له‌ناو ئۆتۆمبێلی ئه‌كسێنتەکە گیانیان له‌ده‌ستداوه چواریان منداڵن و سه‌رجه‌میان دانیشتوی به‌غدا بون، هاوكات شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش له‌ناو ئۆتۆمبێلی جۆری كادێنزا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سەرچاوەیەک لە بەڕوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی دیالە راگەیاند لیکۆڵینەوە لە روداوەکە دەستی پێکردووە وهێڵکاری دەکرێت بۆ زانینی هۆکاری ئەم روداوە گەورەیە .