وەفدی هەرێم
plus4
پێش هەفتەیەک

بۆ پرسی مووچەی مانگی 8 وەفدێکی تری هەرێم دەچێتەوە بەغدا

 

بڕیارە ئەم هەفتەیە بۆ یەکلاییکردنەوەی پرسی مووچەی مانگی 8، وەفدێکی هەرێم سەردانی بەغدا بکات.

لەوبارەیەوە ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم بڵاویکردەوە: بەمەبەستی یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی داهاتی نانەوتی و مووچەی مانگی 8ی مووچەخۆرانی هەرێم، ئەم هەفتەیە وەفدی هەرێم دەچێتەوە بەغدا.

ماڵپەڕەکە نووسیویەتی: بڕیارە وەفدەکە لەگەڵ ئەندامانی ئەو لیژنە وەزراییە کۆببنەوە کە لەلایەن سودانییەوە بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا پێکهێنراوە.