نەوتی هەرێمی کوردستان
Plus4
پێش هەفتەیەک

وەزیری نەوتی عێراق: تائێستا زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستانمان وەرگرتووە

 

 

حەیان عەبدولغەنی؛ وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند: تائێستا زیاتر لەیەک ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستانیان وەرگرتووەو یەکەم بارە نەوتیش لەبەندەری جەیهانەوە هەناردە کراوە.

 

وەزیری نەوتی عێراق ئاشکرایکرد: یەکەم بارە نەوتی هەرێمی کوردستان، لەڕێگەی کەشتییەوە بارکراوەو بڕەکەی 650 هەزار بەرمیل بووەو بەئاراستەی ئەو لایەنەی گرێبەستی کڕینی لەگەڵدا کراوە، بەڕێکەوتووە.

 

ڕوونیشیکردەوە: ئەمە یەکەمجارە بەغدا نەوتی هەرێم وەربگرێت و هەناردەی دەرەوەی بکات، ئەو هەنگاوەشی بەدەستکەوتێکی گرنگ بۆ هەردوو حکومەتی بەغداو هەولێر ناوزەندکرد.