
Plus4
پێش هەفتەیەک
لەڕووداوێکی سەختی هاتووچۆدا 9 هاووڵاتی برینداربوون
کەمێک بەر لەئێستا. لەئەنجامی ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆدا، لەسەر ڕێگەی گشتیی داقووق - خورماتوو سێ ئۆتۆمبێل پێکیانداداو ژمارەیەک سەرنشین برینداربوون.
ڕووداوەکە بەدیاریکراوی لەنزیک چێشتخانەکانی نێوان داقووق و خورماتوو، لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا ڕوویداوە.
بەهۆی ڕووداوەکەوە 9 سەرنشینی هەردوو ئۆتۆمبێلەکە برینداربوون کە ئەندامی دوو خێزانن.
سەرنشینانی بریندار لەنێو دووان لەئۆتۆمبێلەکاندا بوون، ئۆتۆمبێلێکیان لەجۆری سۆناتا بووەو 5 ئەندامی خێزانێکی تێدابووەو سەرجەمیان بریندارن، ئۆتۆمبێلی دووەمیش لەجۆری BMW بووەو چوار سەرنشینی یەک خێزانی تێدابووەو سەرجەمیان بریندارن.
دوای ڕووداوەکەش بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.