انتخابات
Plus4
پێش هەفتەیەک

وێنەی ژنە كاندیدێک کەوت بەسەری سێ کەسداو دۆخی تەندروستیی یەکێکیان خراپە

 

لەناحیەی میدحەتییەی پارێزگای بابل، وێنەیەی كاندیدێك كەوتە خوارەوەو سێ‌ كەسی برینداركردووە.

 

وێنەیەكی گەورەی دنیا شمەری؛ کاندیدی یەکێک لەلیستەکانی پارێزگای بابل، كەوتووەتە خوارەوەو سێ‌ هاووڵاتی برینداركردووەو یەكێك لەبریندارەکان دۆخی تەندروستیی مەترسیدارە، بەهۆی ئەوەی وێنەی کاندیدەکە زۆر بەتووندی بەر سەری كەوتووە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، بەپێی مەرج و ڕێنماییەكانی كۆمیسیۆن، هەركەسێك بەهۆی دروشم و وێنەی كاندیدەكانەوە زەرەرمەند بێت، دەتوانێت سكاڵای یاسایی تۆماربكات و داوای قەرەبووكردنەوە بکات.