مووجه
Plus4
پێش ٢ هەفتە

وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی 9ی ڕەوانەی بەغدا کرد

 

 

وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ لیستی مووچه‌ی مانگی 9ی ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عێراق كرد.

                                    

لەوبارەیەوە وه‌زاره‌تی دارایی هەرێم له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ لیستی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن تیمی ته‌كنیكیی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ڕاده‌ستی فه‌رمانگه‌ی ژمێریاری وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ كرا.

 

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بڕی 956 ملیارو 928 ملیۆن دیناری وه‌ك ته‌مویلی مووچه‌ی مانگی 7ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم خسته‌سه‌ر هه‌ژماری بانكیی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم له‌لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی عێراق، ئەمڕۆش وەزارەتەکە لیستی مووچەی ڕاگەیاندو سبەی دەست بەدابەشکردنی دەکرێت.