
plus4
پێش ٢ هەفتە
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕی 150 هەزار دیناری بۆ دەرماڵەی مامۆستایان و فەرمانبەران زیادکرد.
لەئێستادا وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاری زیادكردنی بڕی 150 هەزار دیناری بۆسەر دەرماڵەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی خستووەتە بوواری جێبەجێكردنەوە.
ئەم زیادكردنە بەهۆی هەمواركردنەوەی یاسای وەزارەتی پەروەردەوە دێت كە دەرماڵەی پیشەیی لە 150 هەزار دینارەوە بۆ 300 هەزار دینار بەرزكردەوە.
لەبەرامبەردا وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند: داوامانکردووە ئەو بڕە پارەیە بۆ مامۆستاو فەرمانبەرانی هەرێمیش زیادبکرێت.
د. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم دەشڵێت: داوایانكرد: پێویستە ئەم زیادكردنە هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوەو چاوەڕوانی وەڵامی بەغدا دەكەن، چوونكە ئەم دەرماڵەیە بەیاسا زیادكراوە.