
Plus4
پێش ٢ هەفتە
مانگی ڕابردوو عێراق نزیكە 105 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی دەرەوە كردووە
وەزارەتی نەوتی عێراق لەڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد: مانگی ڕابردوو نزیكەی 105 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی بازاڕەكانی جیهان كردووە كە داهاتەكەی زیاتر لە 7 ملیار دۆلار بووە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق، لەمانگی 8دا بڕی 104 ملیۆن و 806 هەزارو 884 بەرمیل بووە.
بەپێی ئەو ڕاگەیاندراوە هەناردەی کێڵگەی گەیارە 911 هەزارو 178 بەرمیل بووەو بڕی نەوتی هەناردەکراویش لەکێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق 103 ملیۆن و 895 هەزار بەرمیل بووە.
ڕوونیشیکردەوە: داهاتەکەی 7 ملیارو 160 ملیۆن و 253 هەزار و دۆلار بووە.