
plus4
پێش ٢ هەفتە
محەمەد موسەوی شارەزای بواری کەشاناسی پێشبینییەکانی خۆی بۆ وەرزی پایزو زستانی ئەمساڵ بڵاوکردەوەو دەڵێت، پایزی ئەمساڵ باراناوی دەبێت بەتایبەتی لە ناوەڕاست و باکوری عێراق.
دەشڵێت، لەدوای ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوەوە، ئەگەری بارانی باش و هەورە بروسکە هەیە لە باکوری و خۆرهەڵاتی عێراق و پاشان هەموو ناوچەکانی عێراق دەگرێتەوە، ئەمەش دەرخەری ئەوە کە لەپاییزی ئەمساڵدا بارانێکی زۆر دابارێت.