کێشەی مووچە
Plus4
پێش ٢ هەفتە

لەماوەی چەند ڕۆژێکدا بەغدا دوو مووچە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت

 

ماڵپەڕی (البغداد الیوم)ی عێراقی لەزاری بەرپرسێکی پارتییەوە ئاشکرایکرد کە بەغدا بەڵێنیداوە لەبەرامبەر رادەستکردنی 120 ملیار دینارمانگانە وەکو داهاتی نانەوتی، ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوامبێت.

 

شێرزاد حسێن کە بەرپرسێکی پارتییە، لەبەغداوە بەماڵپەڕەکەی ڕاگەیاندووە: هەرێم دوای جێبەجێکردنی ئەرکە داراییەکانی، بەغدا بەڵێنیداوە مووچەی هەرێم بەشێوەیەکی ڕێکوپێک خەرجبکات.

 

وتیشی: پێشبینیدەکرێت لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی 7ی دوای چەند ڕۆژێکیش مووچەی مانگی 8ی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجبکرێت.