
Plus4
پێش ٢ هەفتە
وەزارەتی پەروەردە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی خولی سێیەمی پەسەندکرد
دەستەی ڕای سەر بە وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاریدا بەئەنجامدانی خوڵی سێیەمی تاقیکردنەوەکان بۆ خوێندکارانی شەشی سەرەتایی و سێی ناوەندی و شەشی ئامادەیی .
بەپێی بڕیارەکە خوێندکاران ئەگەر لەهەموو مادەکان کەوتبن دەتوانن تاقیکردنەوەکانی خولی سێیەم ئەنجامبدەن
دەستەی ڕای ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، دوای پەسەندکردنی بڕیارەکە رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکرێت تا رەزامەندی لەسەر دەرببڕێت.
هاوکات دەستەی رای سەر بە وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاریدا دوو نمرە بەخوێندکارانی قۆناغە ناکۆتاکان ببەخشێت، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی ئەو خوێندکارانەی تەنها پێۆیستیان بەو دوو نمرەیە.
دەشڵێت بڕیارەکە لەپێناو پشتیوانیکردنی ئەو خوێندارانەیە تا بەردەوامبن لە پرۆسەی خوێندن و لەبەرچاوگرتنی بارودۆخیان